رۆژنامەی"الشرق الاوسط" :
هەندێك لە سیاسیەكانی عێراق ترسیان هەیە كشانەوەی سوپای ئەمریكاو دروستكردنی بۆشایی لە عێراق، ئاماژەبێت بۆ سەرهەڵدانەوەی روبەڕوبونەوەكان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل. ئەوەش دوای جوڵەی کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای بەغدادەوە بۆ بنکەیەک لە هەرێمی کوردستان، بە نزیکەی مانگێک پێش وادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەكە، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
یاسر وتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، سەرسوڕمانی خۆی نيشانداوە لە کشانەوەی هێزەکانی واشنتۆن لە عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق و گواستنەوەیان بۆ لە هەرێمی کوردستان.
لەكاتێكدا سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە یەکێک لە دەستکەوتە هەرە بەرچاوەکانی حکومەت ناوبرد، ئاماژەی بەوەشکرد: بەڵگەیەکی روونە لەسەر توانای وڵات بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە پشتیوانی دەرەکی هەبێت.
بەڵام ئەسكەندەر وتوت، دەڵێت: هەنگاوەکەی ئەمریکا لەم کاتە هەستیارەدا جێگەی سەرسوڕمانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڵكشانە سیاسی و ئەمنییە توندانەی بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە.
ئەو كشانەوە كتوپڕش دوای ئەوەدێت، ئەمریکا هەڵوێستێکی توندی لە دژایەتیكردنی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی دەربڕی، هەروەها چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ عێراق سەبارەت بە ئاسایشی سنورەکان واژۆ کرد.
وتوت ئاماژەی بەوەشكردووە: لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم کاتە گرنگ و هەستیارەدا بکشێتەوە. وتوشیەتی: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی و ئەمنیی و سەربازییەكانی حکومەت ئەو نیگەرانیانە تاوتوێ دەکەین، بەتایبەتی کە بڕیارەکە لە ئەستۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، ئاشكراشیكردووە، نیگەرانی لەم کشانەوەیە لەنێو هەندێک سەرکردەی سەربازی و ئەمنی عێراقیشدا هەیە.
وەڵام بدەوه