Kurdistan Press - لە عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەم 19ى ئاب ڕەزامەندیی سەرەتایی لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیشاندا، بەڵام بڕیارەکەی بە جێبەجێکردنی سێ مەرج بەستەوە کە پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری ژمارە (550)ی ساڵی 2025 بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێم، بەم مەرجانەی خوارەوە:

1. ئەو لیژنانەی لە بڕیارەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانیان تەواو بکەن و کۆنووسی واژۆکراو پێشکەش بکەن.

2. تیمێکی تایبەت لە ماوەی هەفتەیەکدا پشکی خەزێنەی گشتیی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم هەژمار بکات و حكوومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە بداتەوە.

3. حكوومەتی هەرێم کۆمپانیا نەوتییەکانی ناو هەرێم پابەند بکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بەپێی یاسای بودجە و بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه