Kurdistan Press - مەترسییەکە راگەیاندرا مەترسییەکە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسییەکە راگەیاندرا

ڕۆژی دووشەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکەن و پێیان وایە کە ئەمە ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ تێکدانی سەقامگیری دۆخی ئەمنی لە ناوخۆی وڵات و لەسەر سنوور سوریا.

ئەندامی لیژنەکە یاسر وتوت بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "ترسێکی ڕاستەقینە هەیە سەبارەت بە کشانەوەی نزیکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی سەقامگیری ئەمنی لە سەرانسەری ناوچەکە. ئەم کشانەوەیە ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی سەقامگیری دۆخی ئاسایشی ناوخۆ، بەو پێیەی مەترسیی نزیک لە عێراق هەیە، بەتایبەتی لە ناوخۆی سوریا و لوبنان".

دەشڵێت "لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم کاتە گرنگ و هەستیارەدا بکشێتەوە و لەگەڵ دەسەڵاتە ئەمنی و سەربازییە پەیوەندیدارەکانی حکومەت تاوتوێی ئەو نیگەرانیانە دەکەین. هاوکات نیگەرانی لەم کشانەوەیە لەنێو هەندێک سەرکردەی سەربازی و ئەمنی عێراقیشدا هەیە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه