له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رووداوى ته‌قه‌كردن له نێوان حزبه ركابه‌ره‌كانى ئه‌نبار رووى داوه، دوا جاریش به ڤیدیۆ بڵاو كرایه‌وه كه چه‌كدارانى حزبێكى سیاسى، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گای حزبێكى ركابه‌ریان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند رووداوێكى ته‌قه‌كردن له ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق هه‌بووه، هه‌موو رووداوه‌كانیش پێوه‌ندییان به كێبه‌ركێى هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و له ناو حزبه‌كان روویان داوه.
له‌وانه ناوچه‌ى سۆفیه له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار، چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه له لایه‌نگرانى حزبى ركابه‌ر ده‌كه‌ن، چه‌ند جارێك رووداوى هاوشێوه‌ى دووباره بوونه‌ته‌وه، ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌مه‌یش به "دیارده‌یه‌كى ترسناك" ده‌زانێت و دووپاتى ده‌كاته‌وه، كێبه‌ركێى چه‌كدارى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دروستى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نبار شارێكى سوننه‌یه، ركابه‌رێكى توند له نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانى عه‌زم و ته‌قه‌دوم هه‌یه.
وەڵام بدەوه