بەیاننامەی هاوبەشی، عێراق و 30 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیی،
بە توندی بەرانبەر لێدوانەکانی ناتانیاهۆ لە بارەی پلان و ئاواتەکانی بۆ بەدیهێنانی ئیسرائیلی گەورە وەستانەوە.
لێدوانەکانی ناتانیاهۆ هەڕەشە و سوکایەتییە بۆ ئاسایش و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.
وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان هەموو ڕێگەچارەیەک دژی ئەم هەوڵانە دەگرنە بەر، بە ڕەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان. بە توندی دژی ڕەزامەندی "بێزالێل سمۆتریچ" وەزیری دارایی ئیسرائیل بۆ پلانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی E1 لەبارەی بونیاتنانی دەوڵەتی فەڵەستین وەستایەوە، پێیان وایە ئەمە هێرشە بۆ سەر مافی گەلی فەڵەستین بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی خۆی و قودسیش ببێت بە پایتەختی، ئیسرائیل هیچ سەروەرییەکی لەسەر خاکی فەڵەستین نابێت.
وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان هۆشداریی لە نیازی ئیسرائیل بۆ بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی و خاکی ژێر دەسەڵاتی لە ناوچەی کەناری ڕۆژئاوا دەدەن، جەختیان لەوەش کردووەتەوە، کەرتی غەززە بەشێکی جیانەکراوەیە لە خاکی فەڵەستین و دەبێت لەژێر دەسەڵاتی فەڵەستیندا بێت
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی وڵاتانی هەمیشە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیان جێبەجێ بکەن بەوەی، داوا لە ئیسرائیل بکەن بە زووترین کات دەستدرێژیی بۆ سەر خاکی فەڵەستین ڕابگرێت.
وەڵام بدەوه