به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى نهێنىو تایبه‌ت كه ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى كردوه، هه‌ڕه‌شه‌ى قورس لهحكومهتهكهى سودانى دهكاتو هۆشداریده‌دات، ئهگهربێتو یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێت، ئه‌وا سزاى قورسى ئابوریى‌و سزاى تایبهتو قورس بۆسه‌ر كه‌رتى نه‌وت به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌مریكاش كۆتایی به‌هه‌موو هاوكارییه‌كى عێراق ده‌هێنێت
ئاژانسى سۆمه‌ریه‌نیوز ئەوەی ئاشکرا کردووە کە؛ ڕۆبیۆ ڕاشكاوانه به‌سودانى وتوه، "ڕەشنوسی یاسای حه‌شدى شه‌عبى لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناتەبایە، ئه‌گه‌ر گوێ به‌م نیگه‌رانیه نه‌ده‌ن، ئێمه وه‌ك ئەمریکا ناچارین پێداچونەوەیەک ئەنجامدهدهینو دواجاریش سزاى زۆر قورس چاوه‌ڕێتان ده‌كات كه سه‌ره‌كیترینیان سزاى ئابورییه"
وەڵام بدەوه