سەباح حەبیب، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەگەر تاوەكو ڕۆژی یەكشەممە كاری لێژنەكانیش تەواو نەبن ئەوا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.
سەباح حەبیب، ئاماژەی بەوەشدا گفتوگۆكان بە باشی دەچن بەڕێوە پێم وایە 70% كارەكانیان تەواوكردووە، مەرجیش نییە تاوەكو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ئەنجامبدرێت كاری لێژنەكان تەواو ببن.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی گفتوگۆكان، ناوبراو دەڵێت، ئەگەر ناكۆكییەك هەبێت لەسەر (پێناسەی داهاتە) بەو واتایەی هێشتا دیار نییە كام داهات بەتەواوی خاوەندارێتی بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە و كام داهات لەگەڵ بەغدا دەكرێت بە نیوە گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
وەڵام بدەوه