Kurdistan Press - دوا مۆڵەت دەدرێت لە بارەی بریاری ناردنی مووچە دوا مۆڵەت دەدرێت لە بارەی بریاری ناردنی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوا مۆڵەت دەدرێت لە بارەی بریاری ناردنی مووچە

دوا مۆڵەت دەدرێت لە بارەی بریاری ناردنی مووچە. یەکشەممەی داهاتوو دوایین مۆڵەتە بۆ چوار لیژنەکە، بۆئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بیدەنە سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک ئامادە نییە، "حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئامادەین 120 ملیار دینار بدەینە بەغدا لەگەڵ ئەو بڕە نەوتەی هەمانە.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە 3-8-2025، دوایین مۆڵەتە بۆ لیژنەکان کە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێکی تازە نییە، چونکە بڕیار بوو هەموو لیژنەکان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام تەنیا لیژنەی نەوت هاتووە. لیژنەی داهاتی ناوخۆش وتوویەتی، "بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ مانگی شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتمان پێبدەن". سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: حكومەتی كوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێککەوتنەکە، "ئامادەین ئەم مانگەش 120ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بنێرین و پارە ئامادەیە".

بەرهەمی نەوتمان هەر چەند بێت، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ دەگێڕینەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە، ئامادەین بیدەینە بەغدا". ئاڤا زانیویەتی، ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرملیل نەوتی هەیە.

سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەش دەداتەوە کە دەڵێن، حکومەتی کوردستان ئامادە نییە 120 ملیار دینار داهات بۆ بەغدا بنێرێت، دەڵێت، ئەگەر ئێمە 120 ملیارەکەشمان نەنارد، حکومەتی عێراق خۆی دەتوانێت ئەو 120 ملیار دینارە لە پارەی مووچە ببڕێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.

پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه