Kurdistan Press - لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر سبەی لەدژی گەندەڵی دەوەستینەوە لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر سبەی لەدژی گەندەڵی دەوەستینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر سبەی لەدژی گەندەڵی دەوەستینەوە

لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر بانگەشەی خۆپێشاندان لەدژی نادادپەروەری و ستەمکاری لە عێراق دەکەن و دەڵێن، سبەی چوارشەممە لەدژی گەندەڵی دەوەستینەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ڕایانگەیاند: لە کاتێکدا دایکانی شەهید خەمبارن بۆ ڕۆڵەکانیان، دەبینین چوارچێوەی کوشتن و گەندەڵی دەیەوێت دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدات و لە ڕێگەیەوە عێراق بەرەو تاریکی ببات.

ڕاشیگەیاند:هەموومان بەرپرسیارییەتی مێژوویی لەبەردەم خۆمان و نەوەکانمان هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەم نیشتمانە لە هەژموونی ئەم باندە ناڕەوایە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕیارمان داوە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، سبەی چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 لە گۆڕەپانی تەحریر لەدژی گەندەڵی بوەستین، پاشان هەنگاوی دواتر ڕادەگەیەنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا