Kurdistan Press - هەواڵی نوێ هەیە لەبارەی مووچەی مانگی شەش هەواڵی نوێ هەیە لەبارەی مووچەی مانگی شەش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی نوێ هەیە لەبارەی مووچەی مانگی شەش

ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینیی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەش لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەبێ هیچ تێبینییەك تەواو كرا.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرت، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وردبینیی تەواو كراوە و هیچ تێبینییەك نەبووە، هەروەها تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشیش وردبینیی تەواوی بۆ كراوە."

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد: "وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش خەریكی ئامادەكارییە تا بڕی پێویستی داهاتی نانەوتیی مانگی شەش بخاتە سەر هەژماری دارایی فیدراڵ."

شێروان دووبەردانی، روونیشی كردەوە: "ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە خاڵەكانی ناردنی مووچە، بەهۆی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگەكان، بەرهەمهێنانی نەوت كێشەی بۆ دروست بوو، بەڵام ئێستا كار دەكرێت بۆ ئەوەی بڕێك نەوت بدرێتە سۆمۆ و ئەوەش نزیك بووە."

ئەوەشی خستە ڕوو: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ دەكات، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ هیچ بیانووێكی نەبێت بۆ نەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شەش و دواتریش مووچەی مانگی حەوت."

رۆژی 22ی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

رۆژی 24ی تەممووز، زیاتر لە 974 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و مووچە دابەش كرا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه