كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له عێراق رای گه‌یاند، له باشوورى عێراق كاره‌ساتێك به‌ڕێوه‌یه، چونكه ناوچه‌یه‌كى زۆر له پارێزگاى زیقار وشكى كردووه و به‌م هۆیه‌وه‌شه سه‌تان هه‌زار كه‌س بێ ئاو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه داوا له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، به هاناى ناوچه‌یه‌كى فراوانى باكورى زیقار و ناوه‌نده‌كه‌ی "ناسریه" بچن. چونكه رووبه‌رێكى زۆرى قه‌زاكانى فه‌جر و رفاعی و نه‌سره و شه‌تره، له ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى بێ ئاوین و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه وا بڕوات، كاره‌ساتێكى ژینگه‌یى روو ده‌دات و سه‌تان هه‌زار كه‌س بێ ئاو ده‌بن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه باس له دابه‌زینى ئاستى رووبار‌ى غه‌راف كراوه، به شێوه‌یه‌ك دابه‌زینه‌كه هێنده زۆره چوار پڕۆژه‌ى ئاوى وه‌ستاندووه، ئه‌وانیش پڕۆژه‌ى كۆنى ئاوى شه‌تره، پڕۆژه‌ى ناسریه و پڕۆژه‌ى ئیسكان و پڕۆژه‌ى فلۆران.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مورته‌زا ئیبراهیمى پارێزگارى زیقار راى گه‌یاند، پێوه‌ندیى كردووه به نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو و به‌رنامه‌ى كۆنترۆڵكردنى ته‌نگژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بێ ئاوى له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
وەڵام بدەوه