لە عێراق شەڕی ناوخۆیە بریندار هەیە. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵ له كه‌رخ- به‌غدا، له ئه‌نجامدا چه‌ند ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك بریندارن. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ته‌مووز له فه‌رمانگه‌یه‌كى كشتوكاڵ كێشه له نێوان چه‌كدارانى دوو میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى دروست بوو. دواتر ته‌قه له هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق كرا. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق راگه‌ینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانى كه‌رخ له به‌غدا رووداوێكى مه‌ترسیدار رووى دا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى فه‌رمانگه‌كه. كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى فه‌رمانگه‌كه له كاتى كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌یش حاڵه‌تى تۆقینى له‌نێوان فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆیه هانایان بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان هیێناوه".
راگه‌ینراوێكه هاتووه تیمه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى و پۆلیسى فریاكه‌وتن چوونه شوێنى رووداوه‌كه و كه‌چى راسته‌وخۆ له لایه‌ن چه‌كداره‌كان ته‌قیان لێكراوه، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى وپۆلیسێك به شێوه‌ى جیاجیا بریندار بوون. وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه پێنج له چه‌كداره‌كان گیراون، گه‌ڕانیش به دواى ئه‌وانى تر به‌رده‌وامه .
وەڵام بدەوه