Kurdistan Press - سوودانی کۆتایی هات سوودانی کۆتایی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی کۆتایی هات

ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، دەنگۆی ئەوە هەیە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتن رەت كردبێتەوە.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) رای گەیاندووە كە ئەم دەنگۆیە تەنانەت لە هەندێك راپۆرتی میدیاییشدا بڵاو كراوەتەوە و دەگوترێت ئەمریكا سەردانەكەی سوودانی بۆ واشنتن رەت كردووەتەوە.

لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەك لە حكوومەتی فیدڕاڵی بە هەمان ماڵپەڕی گوتووە، ئەم دەنگۆیە راست نییە و هیچ داوایەك لە لایەن عێراقەوە بۆ سەردانیكردنی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن لەم ماوەیەی رابردوو پێشكەش نەكراوە.

هەروەك ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی و ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە، بەڵام لە بەرنامەدا نییە سوودانی سەردانی واشنتن بكات، بۆیە ”ناكرێت باسی رەتكردنەوەی پێشوەختە بكەین.“

دەنگۆی رەتكردنەوەی پێشوازیكردن لە سوودانی لە لایەن ئەمریكاوە، دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو، ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پەیوەندیی بە محەمەد شیاع سوودانییەوە كرد و بە هۆشدارییەوە سێ داوای لێ كرد:

- مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە ڕێكوپێكی بدرێت و دوانەخرێت.

- لێكۆڵینەوە لەوانە بكرێت كە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانیان درۆنباران كرد بە تایبەتیش ئەو كێڵگانەی كە كۆمپانیا ئەمریكییەكان كاری تێدا دەكەن، هەروەها هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە.

- بەهیچ شێوەیەك یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق تێنەپەڕێندرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه