هه‌رچه‌نده تا ئێسته چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى وا پێشان ده‌دات پرسى یاساى حه‌شدى شه‌عبى ركابه‌رییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ده‌بێت تێپه‌ڕێت، كه‌چى چاودێران و به‌رپرسانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، له تێپه‌ڕاندنى یاساكه پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌و پرسه له‌ناو ماڵى شیعه چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ته‌مووز، رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له تێپه‌ڕاندنى یاساى حه‌شدى شه‌عبى پاشگه‌ز ببێته‌وه. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ وا پێشان بدات، بابه‌تى تێپه‌ڕاندنى یاساى حه‌شدى شه‌عبى له په‌رله‌مان، پێوه‌ندى به ركابه‌رى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت تێپه‌ڕێت. به‌ڵام چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لایه‌نه شیعه‌كان تووشى "هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیجى"ده‌كاته‌وه.
چاودێرانى سیاسى بۆ مه‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ن، نابێت هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هاوشێوه‌ى سووریا و حزبوڵا بێت، چونكه بارودۆخه‌كه ته‌واو له عێراق جیاوازه و ئه‌مه‌ریكا هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانى سیستمى سیاسى به ده‌سته‌وه‌یه له فرۆشتنى نه‌وت، دامه‌زراندنى هێزه ته‌ناهییه‌كان و سوپا، له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنى ئاسمان، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر عێراق ئاسان بێت.
ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى پێشووى مووسڵ، له لێدوانێكى بۆ مه‌دا پێشبینى ده‌كات، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ناو ماڵى شیعه رێككه‌وتن بكه‌ن، نوجه‌یفى ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له كۆتاییدا له تێپه‌ڕاندنى یاساى حه‌شد دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى رۆبیۆ و سوودانى به روونى هێڵى سوورى داناوه بۆ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێموایه شێوازى دواخستن ئه‌مجاره سوودێكى نابێت".
له به‌شێكى تر‌ى بۆ مه‌دا ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه به‌شێكى زۆرى، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن له‌و كاته‌دا باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به داواكارى عێراق رازى بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت چاره‌سه‌رى بكات نه‌بێته هۆى ململانێى شیعه- شیعه".
وەڵام بدەوه