به‌یانیى ئه‌مڕۆ له به‌غدا له یه‌ك كاتدا، سێ خۆپێشاندانى جیاواز له به‌رده‌م هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى فیدراڵى و ده‌سته‌ى گشتى كه‌شوهه‌وا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ى ته‌مووز، سێ خۆپێشاندانى جیاواز له به‌رده‌م سێ دامه‌زراوه‌ى فه‌رمى عێراق به‌ڕێوه ده‌چن. یه‌كه‌میان ده‌رچووانى په‌یمانگه نه‌وتییه‌كان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى تریش هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى باڵا و ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى فیدراڵى له به‌غدا كۆ بوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێن. هاوكات فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى گشتیى كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه له به‌غدا، له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى ده‌سته‌كه كۆ بوونه‌ته‌وه و داواى لادانى سه‌لمان سه‌دام به‌هادلى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌سته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه كردووه، فه‌رمانبه‌ره‌كانى به‌رده‌م ده‌سته‌ى كه‌شوهه‌وا، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به پاڵه‌په‌ستۆ دوور خراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه.
به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى بێكارى و گرفتى حكوومى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى، رۆژانه له شاره‌كانى عێراق خۆپێشاندانى جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت.
وەڵام بدەوه