مووچەی مانگی حەوتەوە سەرجەم مووچەخۆران 3%ی مووچەی بنەڕەتییان دەبڕدرێت و هۆكارەكەشی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقە. لە ساڵی 2014دا هەمواری یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراقدا كراوە كە تەمەنی خانەنشینی كرایە 60 ساڵ و مووچەی 12 مانگ بەسەر یەكەوە وەردەگرن. لەبەرامبەردا لە مووچەی مانگی حەوتەوە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لە 3%ـی مووچەی بنەڕەتییان لێدەبڕدرێت چونكە عێراق 10%ی لێبڕینی لە مووچەی بنەڕەتی كردووە، بەڵام لە هەرێم 7% بووە و دەبێت ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت بۆ ئەو مەبەستەش لە مووچەی مانگی حەوتەوە مووچەخۆران لێبڕینەكە لەسەر مووچەیان پەیڕەودەكرێت تاوەكو هاوتای عێراق بكرێت.
وەڵام بدەوه