ئەمریکا بۆ عێراق: یاسای حەشدی شەعبی رابگرن، ئەگەرنا سزای قورسی ئابووریتان دەدەین. پێگەی "الجبال" دەقی نامەیەکی نهێنی ئەمریکا بۆ سوودانی ئاشکرا دەکات: یان یاسای حەشدی شەعبی رادەگرن، یان سزای کەرتی نەوتتان بەسەردا دەسەپێنین.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "الجبال"ی عەرەبی، پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی سێشەممە، سوودانی نامەیەکی فەرمی و زۆر توندی لە واشنتنەوە پێ گەیشتووە کە تێیدا هۆشداری داوە لەوەی "ئەگەر یاسای حە*شدی شە*عبی تێپەڕێنرێت، ئەمریکا یارمەتییە ئەمنییەکانی بۆ عێراق "دەبڕێت یان هەڵی دەوەشێنێتەوە" و سزای ئابووری تووند بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت، کە لەوانەیە کەرتی نەوتیش بگرێتەوە.
لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا بە روونی ناوی چەند فەرماندەیەکی هێناوە، لەوانە "فالح فەیاز، ئەبو فەدەک، رەیان کلدانی، و وعدد قەدۆ"، لەگەڵ گرووپەكانی وەک "کەتیبەکانی حز*بوڵا و عە*سا*ئیبی ئە*هلی حە*ق"، و رایگەیاندووە: "ئێمە ناتوانین پشتگیری حکومەتێک بکەین کە پارەدار و شکۆمەندی ئەو کەس و گرووپانە بەرز دەکاتەوە."
وەڵام بدەوه