ئەو مووچەی ئێستا فەرمانبەران وەریدەگرن، مووچەی مانگی پێنجە و مووچە مانگەکانی شەش و حەوت دەمێنێتەوە
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ڕاگەیاند: گرنگ مووچەی مانگی پێنج بوو، ئێستا ئەو بەربەستە شکێنراوە، مووچەی مانگەکانی داهاتووش بەهەمان میکانیزم و شێواز بەردەوام دەبێت.
مەبەست لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ناردنی داهاتی نانەوتی و نەوت بوو بۆ بەغدا، دوای ئەوە حکومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچە.
کات نابێتە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، بەغدا دوو مووچە قەرزدارە و هەرچەند زوو داهاتی نانەوتی و نەوت بۆ بەغدا بنێردرێت، مووچەی مانگی شەشیش دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی فیدراڵی بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خاڵێک پەیڕەو بکات؛-
یەکەم؛ لیستی مووچەی مانگی شەش، نێردراوە و کێشەی نییە.
دووەم: میزان مراجەعە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا نێردراوە.
سێیەم: دەبێت حکومەتی کوردستان 120 ملیار دیناری دیکە لە داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
چوارەم: دەبێت پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە، یان لەڕێگەی بۆری بنێردرێت بۆ بەندەری جەیهان، یان هەر لە ناوخۆی عێراق بدرێتە سۆمۆ.
ئێستا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا، کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات پرۆسەی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوتیش بۆ 280 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.
وەڵام بدەوه