شارەزایەكی ئاسایشی عێراقی هۆشداری دەداتە گرووپە میلیشیاكان
بەپێی پێگەی (ئەلساعە) شارەزایەكی بواری ئاسایش لە عێراق، ڕایگەیاندووە: هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێریی جموجۆڵی گرووپە میلیشیاكانی عێراق دەكەن، جگە لە بوونی چەندین سیخوڕ لەناو عێراقدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکییەکان پێیان وایە چەكدارانی حەشدی شەعبی بەتەواوی پێچەوانەی ڕێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئەمریکان و ملکەچی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان نین، بەڵکوو لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەمریکا پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی قبووڵ ناکات، چونکە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ئەمنیی عێراق و ئەمریکایە.
ئەمە لە كاتێكدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مارك ڕۆبیۆ، هۆشداریی بە سوودانی داوە گرووپە میلیشیاكان هێرشی درۆنی نەكەنە سەر هەرێمی كوردستان و پشتیوانیی حەشد نەكرێ لەڕووی یاساییەوە.
وەڵام بدەوه