به‌هۆى نه‌بوونى ئاو و وشكبوونى رووبار‌ى مه‌جره له پارێزگاى بابل، سه‌تان كه‌س خۆپێشاندانیان كرد و رێگه‌ى نێوان حله و دیوانیه‌یان داخست.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ى ته‌مووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به سه‌تان كه‌س خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى رووبار‌ى مه‌جره له شارى حله‌ی سه‌ربه پارێزگای بابل، خۆپێشاندانیان كردووه و وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان حله و دیوانیه‌یان داخستووه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، گرتنى رێگه‌كه وه‌ك په‌یامێكى ناڕه‌زاییه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بێ ئاوی بكرێت له ناوچه‌كه، كه دواى وشكبوونى رووبار‌ى مه‌جره، كێشه‌ى دانیشتووانه‌كه زیاتر بووه. خۆپێشانده‌ران دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وان په‌یامى ناڕه‌زایى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یان، كه ئه‌وان به "حاڵه‌تێكى خنكان"ى راسته‌قینه وه‌سفى ده‌كه‌ن.
وەڵام بدەوه