Kurdistan Press - دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا هەواڵە خۆشەکە راگەیاندرا دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا هەواڵە خۆشەکە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا هەواڵە خۆشەکە راگەیاندرا

د.شاخەوان عەبدوڵا رای گەیاند، لەمساڵەوە لە تەواوی زانكۆكانی عێراق دەبێت 10%ی كچ و كوڕی شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش وەربگرن. 

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی تەمووز، د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، بەڵێنەكانمان بەرانبەر خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی هەرێم بەجێ گەیاند و لە پێناو زامنكردنی مافی كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكانی تر لە چوارچێوەی هەمواری یاسای شەهیدان كە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دراو، بەڵام لە جێبەجێ كردنی كێشەی هەبوو.

" ئەمڕۆ سەردانی دامەزراوەی شەهیدانمان كرد و لەكۆبونەوەیەكدا  لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆك و بەرپرسانی  ئەو فەرمانگەیە  بڕیاردرا بۆ ئەمساڵی خوێندن كاری پێبكریت و بڕیادرا پەنجەرەی چوارەم بكرێتەوە و 10٪ بۆ كچان و كوڕانی  شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش  تەرخان بكرێت لەزانكۆكان هەروەك چۆن پێشتر بۆ سوپاو حەشد جێبەجێ دەكرا" د.شاخەوان عەبدوڵا وای نووسیوە. 

هەروەها بڕیاردرا كار بەیاساكە بكرێت بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی وەزیفی كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە و دەزگا تەناهییەكانی تر، هەروەها تەواوی ئیمتیازاتی تر دەیانگرێتەوە، تا دواین لیستی شەهیدان دەگاتە بەغدا ، هەر خێزانێكی شەهید پێویستی بەپشتگیری بێت هاوكاری دەكرێت. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا