بەم هاوینە قەیرانێكی گەورەی كارەبا رووی لە عێراق كردووە، دوای ئەوەی دابینكردنی غازی ئێران لە 55 ملیۆن مەتر سێجا بۆ 25 ملیۆن مەتر سێجا و زیاتر لە نیوە کەم بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی (ئەلسۆمەرییە) بەم هاوینە قەیرانێكی گەورەی كارەبا رووی لە عێراق كردووە و هاووڵاتییان وای پێناسە دەكەن، بۆ چاخی بەردین گەڕابنەوە، ئەو قەیرانەش دوای ئەوە دروست بووە كە دابینكردنی غازی ئێران لە 55 ملیۆن مەتر سێجا بۆ 25 ملیۆن مەتر سێجا، واتا بۆ زیاتر لە نیوە کەم بووەتەوە، بەوەش سیستەمی کارەبای عێراق نزیکەی 4 هەزار مێگاوات كارەبای لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتەكە كە هاوبەشانی كارەبا تیایدا قسەیان كردووە، ئەم كەمبوونەوەیە بووەتە هۆی ئەوەی واهەست بكەن بۆ چاخی بەردین و بێكارەبایی گەڕابنەوە، چونكە بەهۆی نەبوونی غاز، بەرهەمهێنانی چوار هەزار مێگاوات كارەبا كەمبووەتە و چەندین وێستگەی غازی لەكار كەوتوون و بەوەش كارەبای عێراق دووچاری قەیرانێكی گەورە هاتووە.
بەپێی ئەوەی هاوبەشانی كارەبا و هاووڵاتییان قسەیان كردووە، ئاماژەیان بەوە داوە، قەیرانەكە بۆ یەکەمجار لە ناوچەی یەرمووکی بەغدا سەریهەڵداوە، کە تێیدا کۆمپانیای دابینکەری كارەبا خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە کە کارەبا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەبڕدرێت بەرامبەر بە دوو کاتژمێر دابینکردنی، بەڵام کێشەكە بەوە گەورە بووە، تەواوی ناوچەکە بۆ سیستەمی كارەبای بەردەوام گۆڕاوە و هەموو موەلیدە ئەهلییەکان بە بڕیاری حکوومەت لە چەند ساڵی رابردوو لابراون.
یەكێك لە هاووڵاتییان دەڵێت “موەلیدەکانیان لابرد و کارەباش نییە، خەڵک چۆن ئەم کارەبایە وەربگرن؟ ئێستا ئێمە لەنێوان کۆمپانیا و وەزارەتی کارەبادا سەرمان لێشێواوە، بەجۆرێك، گەڕاوینەتەوە بۆ چاخی بەردین.”
قەیرانێكی گەورە ڕووی لە عێراق کردووە
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
چارەسەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕووسیا قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەرکوک بیسترا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێم بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه