Kurdistan Press - چوارچێوەی هەماهەنگی ، ئامادەین کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بگۆڕێت چوارچێوەی هەماهەنگی ، ئامادەین کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بگۆڕێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوارچێوەی هەماهەنگی ، ئامادەین کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بگۆڕێت

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، ئامادەین کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بگۆڕێت.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە نیوەی مافی پێکهاتەی شیعە بدات بە ڕەوتی سەدر بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت.

ڕاشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕینی کاندیدی سەرۆک وەزیران.

خەزعەلی جەختیشی کردەوە کە "لەو باوەڕەدام کە محەمەد شیاع سودانی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

هاوکات ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان نادەستورییە..

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه