حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، بەبێ هۆكارێكی راگەیاندراو، مووچەی سەرجەم میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و تەنانەت دەستەی حەشدی شەعبیشی راگرت، ئەمەش دڵەڕاوكێیەكی زۆری لەنێو میلیشیاكان دروست كردووە و بە شێوەی جۆراوجۆر هەڕەشە لە حكوومەت دەكەن.
مووچەی مانگی حوزەیرانی بەشێكی زۆری چەكدارانی حەشدی شەعبی راگیراوە و دابەش نەكراوە، بەڵكوو تەنیا بەشێكی كەمی حەشدی شەعبی مووچەی ئەو مانگەی پێدراوە و ئەگەر كێشەكەیان چارەسەر نەكرێت، لە مانگەكانی داهاتوودا مووچەی ئەوانیش رادەگیرێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (سێنتڕاڵ نیوز) بڵاوی كردۆتەوە كە راگرتنی مووچەی حەشدی شەعبی بەهۆی ئەوەیە كە لە ناكاو سەرجەم كارتەكانی دابەشكردنی مووچەی ئەو هێزانە راگیراون، ئەمەش مەترسیی ئەوەی دروست كردووە كە بەهۆكاری ململانێی ناوخۆیی یانیش هاوسەنگیی دەرەكی ئەو كارتانە راگیرابن.
لە لایەن خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارگێڕی و دارایی لە دەستەی حەشدی شەعبی راگەیاندراوێكی بڵاو كردۆتەوە و بەڵێنی ئەوەی داوە كە پاش تەواوكردنی ڕێوشوێنە كارگێڕییە ئاساییەكان، دەست بە دابەشكردنی مووچەی حەشدی شەعبی دەكرێت.
هەمان ماڵپەڕ رای گەیاندووە كە گومان دەكرێت راگرتنی مووچەی حەشدی شەعبی لەژێر فشاری ئەمریكا بێت، بە تایبەتیش كە لەم كاتە هەستیارەدا مووچەیان راگیراوە.
هەر لەمبارەیەوە میثم الزیدی، فەرماندەی فیرقەی عەباسی حەشدی شەعبی لە كۆڕێكدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی بەڕێوە چوو، ئاشكرای كرد: ”بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكا یان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا فشاریان خستۆتە سەر ئەو كۆمپانیایەی كە مووچەی حەشدی شەعبی لە ڕێگەیەوە دابەش دەكرێت و مووچەی حەشدی تێدا بە بانكی كراوە، پێیان گوتوون یان واز لە حەشد دەهێنیت یانیش دەخرێیتە لیستی سزاكان، بۆیە كۆمپانیاكەش بانكی رافیدەینی ئاگادار كردۆتەوە بەوەی كە لە پرۆسەكە دەردەچێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی دارایی و كارگێڕیی دەستەی حەشدی شەعبی بەمەی نەزانیوە.“
هاوكات داوای كردووە كە بانكی ناوەندیی عێراق لەسەر ئەم بابەتە بێتە دەنگ و سیستەمێكی پارەپێدانی ”ناوخۆیی“ دابنێت، چونكە ئەگەر سیستەمی پارەپێدانی حەشدی شەعبی نێودەوڵەتی بێت، ئەوا ”هەر رۆژەی لایەنێك سزامان دەدەن.“
لە لایەكی دیكەوە، ئەبو فاتیمەی عێراقی كە راگەیاندكارێكی سەر بە حەشدی شەعبییە و چەند كەناڵێكی لە تۆڕی (تێلیگرام) تایبەت بە حەشدی شەعبی و بابەتی مووچەی حەشدی شەعبی هەیە، لە زاری مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری نزیك لەو میلیشیایانەوە بڵاوی كردۆتەوە: ”دەستەی حەشدی شەعبی مووچەی نارد و مووچەكەش خرایە سەر كارتەكانەوە، بەڵام دەستتێوەردانێكی دەرەكی كارتەكانی راگرت، هەوڵ دەدرێ لە رۆژانی داهاتوودا چارەسەر بكرێت.“
زانیاریی زیاتر لهم لینكهدایه:

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
تورکیا هاتە دەنگ، ئیسرائیل ناتوانێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچە و نەوت ڕێکەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه