ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى به‌غدادیه، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى عێراقى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا زانیاریى له‌سه‌ر ته‌واوى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان و چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان هه‌یه، ته‌نیا پێویستى به بڕیارێكى سیاسى هه‌یه بۆ لێدانیان.
شه‌وى رابردوو 22ى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به ماڵپه‌ڕى به‌غدادیه‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا زانیاریى زۆر ورد و نوێى له‌سه‌ر پێگه و چالاكیى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى عێراق هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ یه‌ك له دواى یه‌ك له‌ناویان ببات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێویستى به هیچ شتێك نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت بڕیارێكى سیاسى بۆ جووڵه‌كردن بدرێت، ئینجا هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكان ده‌توانێ به چه‌ند رۆژێك نه‌خشه‌ى ته‌ناهیى عێراق بگۆڕێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات واشنتن زانیاریى هه‌واڵگرى و ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریى ئه‌وتۆى هه‌یه كه مه‌زنده ناكرێت، بۆیه هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى هێرش نه‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كى فراوانى له ده‌ره‌وه و ناوخۆى عێراق بۆ میلیشیاكان ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، له 24 سه‌عاتى رابردوودا میلیشیا عێراقییه‌كان به‌رانبه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا جووڵه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه.
وەڵام بدەوه