دادگاى فیدراڵى بڕیارێکى لەبارەى مووچەوە دەرکرد
دادگاى باڵاى فیدراڵى رایگەیاند، بەپێى بڕیارى ژمارە (232/ ئیتیحادى/ 2024) لە 13ى تشرینى دووەمى 2024، بڕگەى (هەشت) لە ماددەى (35)ى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (9)ى ساڵى 2014 بە نایاسایی داناوە کە دەڵێت (بەڕێوەبەرى گشتیی لە سەرجەم فەرمانگەکانى دەوڵەت مافى مووچەى خانەنشینییان هەیە بە بڕێک کە زیاتر نەبێت لە 80%ى کۆى ئەو مووچەى دەرماڵانەى وەریان دەگرت).
وەڵام بدەوه