باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی یەکشەممە ئاگادارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و هاووڵاتییانی ئەمریکی لە زیادبوونی ئەگەری توندوتیژی یان هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی لە عێراق هۆشیار کردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەکە داوای لە سەرجەم هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق کردووە، خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن کە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی دەکەن، ئەمە جگە لەوەی خۆیان لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵغ بەدوور بگرن.
باڵیۆزخانەکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە چاودێریی وردی دۆخی ئەمنی.
هاوکات میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق هەڕەشەیان لە ئەمریکا کردووە کە هەر جووڵەیەک دژی ئێران بکات، هێرشی دەکەنە سەر.
وەڵام بدەوه