ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕەشنووسی داهاتی نانەوتی واژۆ كرد و ڕهوانهی ئهنجوومهنی وهزیرانی فیدراڵی دەكرێت
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمى كوردستان کۆتاییهات.
ئهمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی دەوڵەت چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی کۆتایی خۆیان نووسیوە و بەبێ ئامادەبوونی نوينەری هەرێم رەشنووسەکە واژۆ کراوە و چاوەرێی دەکرێت ئەمرۆ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە بنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، بۆ سێیەم جار ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی لایەنە یاساییەکەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام هەردوو نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبوون، ئەنجوومەنەکەش ڕەوانەکردنی ڕەشنووسەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ دواخست.
وەڵام بدەوه