وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رای گه‌یاند، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵایه‌ك له دژى ئیسرائیل تۆمار ده‌كات و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات له هێرشه سه‌ربازییه‌كانى له ناوچه‌كه، پێشێلى سه‌روه‌ريى عێراقى كردووه و ئاسمانى عێراقى به‌زاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى حوزه‌یران له راگه‌ینراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هاتووه، "كۆمارى عێراق سكاڵایه‌كى فه‌رمى داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و تێیدا سه‌ركۆنه‌ى قه‌واره‌ى زایۆنیزمى كردووه، له‌وه‌ى ئاسمانى عێراقى به‌زاندووه و له جێبه‌جێكردنى ده‌ستدرێژییه سه‌ربازییەكانى به‌كارى هێناوه".
راگه‌ینراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌شڵێ، "سكاڵاكه دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌و كارانه پێشێلكردنى زه‌قن بۆ سه‌روه‌ریى عێراق و پێشێلى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەکات" وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كات به‌رپرسیارێتى یاسایى و ئاكاریى خۆى له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل به زیاتر له 200 فڕۆكه هێرشى كرده سه‌ر ئێران و بۆردومانى چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى ئێرانى كرد و ده‌یان به‌رپرسى باڵاى ئێرانى كوشت.
وەڵام بدەوه