Kurdistan Press - عێراق بە توندی هاتە دەنگ عێراق بە توندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بە توندی هاتە دەنگ

حكوومەتی عێراق، سەركۆنەی هێرشەكەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كرد و رایگەیاند ئەوە پێشێلیكارییەكی ئاشكرای پرەنسیپە سەرەكییە یاساییە نێودەوڵەتییەكان و بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتووەتەكانە و ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاساییشی جیهان، بە تایبەت كە ئەو هێرشە لە كاتێكدایە دانوستانی ئەمریكا و ئێران بەڕێوە دەچێ.

دەشڵێ: لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە، كە بێدەنگ نەبێ و هەڵوێستی لەسەر ئەو پێشێلكارییەی یاسای نێودەوڵەتی هەبێ، كە بانگەشەیە بۆ ئەوەی لۆژیكی هێز خۆی بسەپێنێ و ئەوەش هەڕەشە لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دروست دەكات.

حكوومەتی عێراق دەڵێ: تەنیا بەیاننامە و ڕاگەیاندراو بەس نییە، بەڵكوو دەبێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی كردەیی لەو رووەوە بنێ.

حكوومەتی عێراقیش داوای لە ئەنجوومەنی ئاساییش كرد كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بكا و بڕیار و ڕێوشوێنی پێویست و یەكلاكەرەوە و بەڵگەدار بگرێتە بەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دوژمنكارییە و گرەنتیی دووبارەنەبوونەوەی بدرێ و یاسای نێودەوڵەتی شكۆی بۆ بگەڕێندرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا