فایەق شێخ عەلی، سیاسەتكار و پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق، كە زۆرجار بە بۆچوون و پێشبینییە ڕاشكاوەكانییەوە دەناسرێتەوە، لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) دەڵێت: لێدانی ئێران مسۆگەرە و ئەوەش وا دەكات ئەو وڵاتە هەڵنەستێتەوە.
ناوبراو نووسیویەتی: نامەوێ بەم نووسینەم ئێران ئاگادار بكەمەوە، بەڵام لێدان لەو وڵاتە زۆر مسۆگەر و وێرانكەر دەبێ، بەشێوەیەك كە سەر هەڵنەداتەوە.
دەشڵێ: لەبەر ئەمە هیچ بژاردەیەك لەبەردەم عێراقییەكان نیە، تەنیا شۆڕش و بەگژداچوونەوەی ئەم میلیشیایانە نەبێ، كە عێراق بەڕێوە دەبەن، چونكە لە لاوازترین دۆخی خۆیاندا دەبن. بۆیە ئامادە بن.
ئەم قسەیەی ناوبراو لە كاتێكدایە كە ئێران و میلیشیاكانی لە ناوچەكەدا، لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیل و هاوپەیمانان فشاری توندیان لەسەرە و ئەگەری شكستی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لەبەر چاوە.
وەڵام بدەوه