سبەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی کێشەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێ باسی ستەمەکانی بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان بکرێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق / یۆنامی، بۆ کەسانی دیاری ناردووە، سبەی سێشەم کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا عێراق بە قەیرانی قووڵی جیاکاری و ستەمکردن لە کوردستاندا تێدەپەڕێ.
زانیارییەکە بە دیاریکراوی دەریدەخات کە سبەی سێشەم، 10ی حوزەیران/یۆنیۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەت بە عێراق ڕێک دەخات، لە سەعات 10ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک و پێنجی ئێوارە بە کاتی هەولێر و بەغدا دەبێ.
چیمەن ساڵح نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد کە لە چالاکییەکانی یۆنامیدا ڕۆلی هەیە، یەکێکە لەو کەسانەی یۆنامی بە ئیمەیل ئەم زانیارییەی بۆ ناردووە.
عێراق لە شوباتی 2014ـەوە فەرمانبەرانی کوردستانی بە بارمتە گرتووە و هەرگیز بە ڕێکی مووچەکانیانی نەداوە، جیا لەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا چوار مووچەی هەر نەناردووە، هەموو مانگێکیش بە بیانوویەک مووچە دوادەخات، تا سەرەتای ئەم مانگە بە نووسراو ڕای گەیاند کە هەشت مووچەی ئەمساڵ 2025 نادا.
ساڵانی ڕابردوویش جنین بلاسخارت نێردەی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دووجار ئەم کێشانەی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا خستووەتە ڕوو.
وەڵام بدەوه