د. ڤیان ده‌خیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "لێژنەکانی هەرێمی کوردستان هەموو دۆسیەکانی خۆیان بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون بۆ حکوومەتی بەغدا خستۆتە ڕوو، بەڵام بەغدا بە ئارەزووی خۆی بیانوویەک دژ بە هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە. ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره كردیان پێشێلكردنی هه‌موو رێككه‌وتن و ده‌ستوور و بڕیارێكی دادگا بووە. ئەم بڕیاره كۆده‌نگیی كوردستانییشی دروست كرد، بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی ئەوەی بودجەی هەرێمی کوردستانی هەمووی داوە، گەورەترین هەڵەیە، خراپ له‌سه‌ریان شكایه‌وه، ده‌یانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆیان یاری به چاره‌نووسی گه‌لێك بكه‌ن. به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عیراق بڕوای به ده‌ستوور نییه و نایه‌وێت بڕوای پێ هه‌بێت، چونكه واده‌زانن ئه‌م دۆخه بۆیان ده‌چێته سەر."
ده‌شڵێت: به‌ده‌ستی ئەنقه‌ست ئاوا ئه‌زیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه كاتی هه‌ڵبژاردنه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت به بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان له ناوەڕاست و خوارووی عێراق ده‌نگ كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌ر ناچاری كوردستان ده‌بنه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. لە دەستووری عێراق ماددەی 117 هەیە كە دەڵێت هەرێمی کوردستان بە یاسا هەرێمێکی دەستوورییە، قەوارەیەكی سیاسییە و حکوومەت و پەرلەمانی خۆی هەیە. به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قی ده‌ستووریدا بكرێت. ئێستا به‌غدا بڕیاری بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستانی داوه و ده‌بێت خۆشیان چاكی بكه‌نه‌وه. ئێمە هەموو ساڵێک کێشەمان لەگەڵ ئەواندا هەیە، هیچ ساڵێک کێشەکانمان لەگەڵ ئەوان چارەسەر نەبووە، بڕوا ناکەم تا له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته به‌رده‌وام بن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ڤیان دەخیل، راشیگه‌یاند: ”به‌پێی یاسای بودجه له خاڵی 12دا به روونی هه‌موو شتێك دیاره، به‌ڵام نایانەوێ جێبه‌جێی بكه‌ن، چونكە بابەتەكانی نەوت و گاز لەگەڵ بودجەی كوردستان و چەند دۆسیەیەكی دیكە، ئەوان بە سیاسی‌یان كردووە و نایانەوێ لەبارەی ئەم دۆسیانەوە دەستوور و یاساكان جێبەجێ بكەن.“
وەڵام بدەوه