Kurdistan Press - هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەیە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەیە

هەڕەشەی بێ ئاوی کەوتە سەر 20 ملیۆن هاووڵاتی عێراق

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند،  قەیرانی وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر حەوت بۆ هەشت پارێزگای عێراق هەیە، کە زۆربەیان لە باشووری وڵاتدان.

گوتیشی: ئەمە ئاماژەی هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق، کە ڕەنگە نەتوانرێت ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین بکرێت.

باسی لەوەشکرد: دەمێکە دیاردەی بە بیابانبوون دەستی پێ کردووە، بۆیە مەترسیەکە تەنیا لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو تەواوی ئەو پارێزگایانەی باشووری عێراق دەگرێتەوە، کە زیاتر لە 20 ملیۆن کەسی تێدایە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه