ئه‌بو توراب ته‌میمى به‌رپرس له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حه‌شد ده‌ڵێ، ده‌كرێت حه‌شدى شه‌عبى چه‌ك دابنێت، به‌ڵام له حكوومه‌ت پۆستیان پێ بدرێت. له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، وه‌ك غه‌زه و باشوورى لبنان له‌ناو ده‌چین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى "ساعه" لێدوانى ئه‌بو توراب ته‌میمى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "ده‌كرێت حه‌شدى شه‌عبى چه‌ك دابنێ، به‌ڵام ده‌بێت پۆستى باڵایان له حكوومه‌ت پێ بدرێت"، ئه‌و لێدوانه‌ى ته‌میمى له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و سه‌رنجى جیاجیاى له‌سه‌ر ده‌نووسرێت.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، ئه‌وا وه‌ك غه‌زه و باشوورى لبنان له‌ناو ده‌چین".
له ماوه‌ى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا گوشارێكى زۆر ده‌خاته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك له حه‌شدى شه‌عبى وه‌ربگرێته‌وه و حكوومه‌تى عێراقیش تا ئێسته له‌و دۆسیه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
وەڵام بدەوه