رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات سێ ئاماژه هه‌یه له‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى دارایى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌چێت، یه‌كه‌میان به‌یاننامه‌كه‌ى پارتییه، دووه‌میان هه‌وڵێكى سوودانییه، سێیه‌م ئاماژه‌یش هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه‌یه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له هه‌واڵێكدا باس له‌وه ده‌كات، سێ ئاماژه هه‌ن، ده‌ریده‌خه‌ن ته‌نگژه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ریى دێت. یه‌كه‌میان پێوه‌ندى به به‌یاننامه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه هه‌یه كه باسى له‌وه كردووه، ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
دووه‌م ئاماژه‌یش هه‌ر ئه‌وه‌یانه كه چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه باس ده‌كرێت، له‌باره‌ى سه‌ردانى شاندێكى شیعه بۆ هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تیى هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆیش له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ، "سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌نیازه هادى عامرى وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌وانه‌ى ههرێمكى كوردستان بكات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه داراییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى ئاماژه‌ى سێیه‌م ده‌كات كه پێوه‌ندیى به هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ئه‌و به‌ره‌یه‌دا هاتووه، "دانانى یاساى نه‌وت و گاز كرۆكى چاره‌سه‌ریى ناكۆكییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایه"، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگى داواى له حكوومه‌تى سوودانى كردووه، "به‌گوێره‌ى ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكات"
كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عێراق، به نووسراوێك هه‌رێمى كوردستانى ئاگه‌دار كرده‌وه كه چیتر پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت، چونكه حكوومه‌تى هه‌رێم پشكى خۆى له بودجه‌ى ئه‌مساڵ بردووه. ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق ناڕه‌زاییه‌كى توندى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق لێ كه‌وته‌وه.
وەڵام بدەوه