Kurdistan Press - فشار لە تەیف سامی کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچە فشار لە تەیف سامی کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فشار لە تەیف سامی کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشکرای دەکات، "باڵێکی تووندڕەوی شیعە لەوانە قەیس خەزعەلی" هەژموون و فشاری نەرێنییان بەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە هەیە و لەپشت بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانن. بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، کاردانەوەی تووندی لە ناوخۆی کوردستان لێ کەوتووەتەوە، خەڵکی کوردستان و هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی حکومەتی کوردستان لەسەر حەقە و هەموو پابەندی و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، خەتای حکومەتی عێراقە مووچە نانێرێت، لەسەر ئاستی جیاوازیش دەست بە هەوڵ و فشار کراوە پێش جەژنی قوربان و لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت. د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: خەڵكی كوردستان خاوەنی ئیڕادەیەكی بەهێز و سەرۆكێكی خۆڕاگری هاوشێوەی سەرۆك بارزانییە، بۆیە ئیرادەی خەڵكی كوردستان لە بڕیاری سیاسیی وەزیرێكی بەغدا مەزنترە".

ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات: "بڕیاری ڕاگرتنی مووچە لەژێر هەژموونی باڵێكی تووندەڕەوی شیعە بوو كە فشاری نەرێنییان بەسەر {تەیف سامی} وەزیری دارایی عێراقەوە هەیە، قەیس خەزعەلی و هاوڕێکانی لەپشت بڕیارەکەن".

 قەیس خەزعەلی، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبییە و ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەقە، لە لیستی تیرۆر و سزادراوەکانی ئەمریکادایە. 

 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بە خاڵێکی دڵخۆشکەر دادەنێت و دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵی بوو سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە یەكدەنگ بڕیارەكەیان ڕەت كردەوە و بە بڕیارێكی سیاسی و نادەستوورییان دانا.

 ڕۆژی چوارشەممە 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕیارێکی لەناکاودا، بە نووسراوی فەرمی ڕایگەیاند چیتر پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت، بەمەش مەترسی کەوتە سەر هەشت مووچەی ئەمساڵ.

بڕیارەکە کاردانەوەی تووند و فراوانی لە ناوخۆی کوردستان لێکەوتەوە، ڕۆژی دواتر لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕایانگەیاند:  بە بڕیارەکە شۆک بووین، هیچ بنەمایەكی مرۆڤایەتی تێدا نییە و بۆ برسیكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بڕیارەكە بەتەواوی سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە. داواشیان لە سەرۆككۆمار و وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق کرد  هەڵوێستی ئاشكرایان هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه