Kurdistan Press - نوسراوەکەی تەف سامی یاسایی نییە نوسراوەکەی تەف سامی یاسایی نییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوسراوەکەی تەف سامی یاسایی نییە

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت ئەو نووسراوەی تەیف سامی کە مووچەی فەرمانبەرانی پێڕاگرتووە یاسایی نیە، چونکە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆران نابێت تێکەڵاوی کێشە سیاسییەکان بکرێت.تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق لە نوسراوێکدا هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردەوە کە لەمەبەدوا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێڕاقیش دەلێت، ئەو نووسراوەی وەزیری دارایی پشتی پێبەستووە بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە یاسایی نیە.

 ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی پشتی پێبەستووە، لە ڕووی فۆرم و ناوەڕۆکەوە کێشەی تێدایە،  چونکە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە مووچەی مووچەخۆران نابێت تێکەڵاوی کێشە سیاسییەکان بکرێت، لەهەمان کاتیش دادگای فیدراڵی ڕوونکردنەوە لەسەر بڕیاری خۆی نادات و بڕیارەکانی ڕوونە، بۆیە ئەو خاڵانەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی پێبڕدراون نایاسایی و نادەستووریین.

- بەپێی دەستوور ئەو بیرە نەوتانەی لە دوای ساڵی 2005 دەدۆزرێنەوە ئیدارەدان و دەرهێنانی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن.

 حکومەتی عێراق هۆکاری ڕەوانە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوە، چونکە تا ئێستا کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دابین کردنی خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوت چارەسەر نەکردووە.

 گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان یاسایی و دەستوورین، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەمەی دووپاتکردووەتەوە، بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێت تانە لەو گرێبەستانە بدات.

بانکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق دانیان پێنراوە و دەتوانن مووچەی فەرمانبەران بەبانکی بکەن.

دوای دەرکردنی بڕیاری سالاری لەلایەن دادگای فیدراڵی بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە، وەزیری دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانن جێبەجێی نەکەن، چونکە لەکاتی پابەند نەبونیان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئەوا یاسای سزادانی عێراقیان لەسەر جێبەجێدەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه