وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ھیچ رێگری و تێبینییەکیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، بەڵام دەبێت مامەڵەکردنەکە لە رێگای پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەخۆ بێت کە دەستور و دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەوبارەیەوە بڕیاری لەسەر داوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدەن، بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز، هەروەها هەماهەنگی و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە بواری نەوتدا بەردەوامە، وەک ھەڵکەندنی بیرە نەوت و خزمەتگوزاری نەوتی و ڕاوێژکاری.
دەشڵێت: مامەڵەكردنی ڕاستەخۆ لەلایەن ئەو كۆمپانیانەوە لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بەدەر لە حکوومەتی فیدراڵیی و کەناڵە فەرمییەکان، پێچەوانەی دەستور و یاسا کارپێکراوەکانە.
ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە حکومەتی ھەرێم، رایگەیاند، دو گرێبەستی نوێیان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژوو کردووە بەمەبەستی پەرەپێدان و وەبەرھێنان لە کێڵگەی غازی میران سەربە پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی نەوت و غازی تۆپخانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەربە پارێزگای سلێمانی.
وەڵام بدەوه