Kurdistan Press - عێراق فەرمی راگەیاند شۆک بوین عێراق فەرمی راگەیاند شۆک بوین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق فەرمی راگەیاند شۆک بوین

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب لە لووتکەی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، بۆ ئەوان مایەی سەرسوڕمان بوو، جەختیش دەکاتەوە کە کێشەی سنووری ئاویی نێوان عێراق و کوێت کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووە.

ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.

هیشام عەلاوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پێشبینی ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانیان کردبوو، بەڵام بە ئامادەنەبوونی بەشێکی دیکەیان تووشی سەرسوڕمان بوون، بەتایبەتیش ئامادەنەبوونی پادشای ئوردن کە ڕێککەوتن بۆ لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عێراق و میسر کرابوو، هەروەها پادشای بەحرێن کە سەرۆکی خولی پێشووی لوتکەکە بوو و وەک پرۆتۆڵ چاوەڕێ دەکرا ئامادەبێت، بۆ ئامادەبوونی ئەو دوو سەرۆکەش ڕێککەوتن کرابوو.

ئەو بریکارەی وەزارەتی دەرەوی عێراق دەشڵێت،"نازانین هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرکردەکانی دیکە چی بوو، بەشێک لە شاندی وڵاتانیش وتاری خۆیان ڕادەستی ئێمە کرد بەبێ ئەوەی پێشکەشی بکەن، ئێمەش پێویستیمان بە زانینی هۆکارەکەی هەیە، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووبێت، بەڵام عێراق بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی عەرەبی، دڵسۆزە".

بەوتەی هیشام عەلاوی، دۆخ و هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرۆکی سووریا لە لووتکەدا لە سەرکردەکانی دیکە جیاوازە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کاتێک باسی "سوپڕایزی" دەکرد مەبەستی لەو بڕیار و دەستپێشخەرییانە بوو کە لە لووتکەدا دەدەرێن.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیشیدەکاتەوە، ئەمیری قەتەر "توڕە"بووبێت بۆیەش وتاری پێشکەش نەکرد، بەڵام ئاشکرای دەکات کە وتاری ئیمارات لە لووتکەدا درێژ بووە و ڕەنگە ئەوە هۆکاری ئەوەبێت کە وتارەکەیان نەخوێندەوە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کە بەمەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کردبوو، بەڵام بەشداریی لووتکەکەی نەکرد و هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتان گوتاری وڵاتەکەی پێشکەش نەکرد. تەنیا لە گرتنی وێنە یادگارییەکە بەشداربوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه