قائانی لە بەغدایە و داوا دەکات خواستەکانی ئێران لە لوتکەی عەرەبیدا لەبەرچاو بگیرێن
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، لە بەغدا پێشوازیی لە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی کردووە.
ئەعەرەجی لە تویتێکدا نووسیویەتی: پێشوازیمان لە فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، ئیسماعیل قائانی کرد، لەگەڵیدا باسمان لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئاسایشی سنوورەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات کرد.
هاوکات باس لەوە کراوە، قائانی داوای کردووە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە لوتکەی عەرەبیدا کە لە بەغدا دەبەسترێ، ڕەچاو بکرێ.
ئەم هەوڵانەی قائانی لە کاتێکدایە کە ئێران لە ناوچەکە فشارێکی زۆری سیاسیی لەسەرە و لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکادا بەردەوامە.
وەڵام بدەوه