Kurdistan Press - بەغدا مووچەی مانگی چواری خەرجکرد بەغدا مووچەی مانگی چواری خەرجکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا مووچەی مانگی چواری خەرجکرد

كەمێك پێش ئێستە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەستی پێ‌ كرد و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم بڕە پارە دەگات.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئایار، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد.

هاوكات یەكەی ژمێركاری وەزارەتی ئاگادار كردووەتەوە دەست بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بكەن.

ئەوەش زانراوە دوای سەعات یەكی نیوەڕۆ، ئەگەر كارە ئیدارییەكان تەواو بێت، یەكەم بڕە پارە دەگوازرێتەوە بۆ سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی چوار پێویستە لە نێوان 952 ملیار بۆ 957 ملیارە ئەوەش بەپێی ژمارەی داخڵكراو بۆ مووچەی خانەنشینانی نوێ‌ دەگۆڕێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه