ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەحمەد شەرع بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندوە کە سەردانی عێراق ناکات و بەشدار نابێت لە لوتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، کە بڕیارە ڕۆژی 17ی ئەم مانگە لەبەغدا بەڕێوەبچێت.
عەدنان سەرراج، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوەکردوە، شەرع داوای لێبوردنی کردوە و بەشدار نابێت لە لوتکەکەدا.
هاوکات، کەناڵی "ئەلحەدەس" لە زاری سەرچاوەیەکیەوە بڵاویکردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لەجیاتی سەرۆککۆمار ئامادە دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەحمەد شەرع بەتۆمەتی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوە، بانگهێشتکردنیشی بۆ عێراق کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی لێکەوتەوە.
وەڵام بدەوه