دكتۆر ئەحمەد شەریفی، شارەزای عێراقیی بواری ئاسایش ڕایگەیاندووە: "بەئامانجگرتنی حووسییەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە كە هەر ئاگربەست و وەستانێكی هێرشەكانی بەدوادا بێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم گوزرانە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەگوزارێنەوە."
ئەو شارەزایە بۆ پێگەی (الساعە) دواوە و ڕایگەیاندووە: "ئیسرائیل هەوڵ دەدات سووریا بۆ چەند هەرێمێك لەسەر بنەمای فیدراڵیزم دابەش بكات، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەشبوونی زیاتر لە ناوچەكەدا."
دەشڵێ: "هەڵكشانی ناكۆكیی نێوان ئیسرائیل و سووریا، سەر دەكێشێ بۆ گواستنەوەی ئەو كێشانە لەگەڵ عێراقیش، چونكە سووریا و عێراق، ئاسایش و نزیكایەتیی هاوبەشیان هەیە."
وەڵام بدەوه