بەهۆی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا مۆڵەت بە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەك نەدرێت و ئەوەشی هەوڵی خۆپیشاندان بدات دەستگیر دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: "هیچ خۆپیشاندانێک ڕێکناخرێت، هۆکارەکان هەرچییەك بێت، بۆ خزمەتگوزاری بێت یان بە شێوەیەکی دیكە، هیچ مۆڵەتێک بۆ خۆپیشاندان نابێت و هەر هەوڵێک بۆ ئەو کارە پێشێلکردنی یاسا دەبێت."
جەخت دەكاتەوە: "ڕێنوێنی دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک هەوڵی خۆپیشاندان بدات، لە 11ی ئایارەوە دەستپێدەکات و تاوەكوو 20ی ئایار بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجیانە ئاسایشی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەرێكوپێكی بكرێت و بتوانن پێشوازیی لە میوانان بكەن.
وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت: "دووپاتی دەکەینەوە کە هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر هەر خۆپیشاندەرانێک کە هەوڵی سەرقاڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکە ڕاسپێردراوەکانیان بدات لەم ماوەیەدا."
وەڵام بدەوه