شاره‌زایه‌كی كه‌رتی نه‌وت و غاز باس له‌وه ده‌كات كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری عێراق به گشتی داده‌نات و عێراق ڕووبه‌ڕووی كورتهێنان له بودجه ده‌بێته‌وه.
گۆڤه‌ند شێروانی، شاره‌زای نه‌وت و غاز ڕایگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هه‌لی كار و خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به گشتی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئابووری عیراق ده‌بێ به به‌راورد به وڵاته‌كانی تر كه هاوشێوه‌ی عێراق نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
هاوكات روونی كرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق 4 ملیۆن به‌رمیل تێده‌په‌ڕێنێ و ئه‌وه‌ی كه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی ئۆپیك نزیكه‌ی 3.3 به‌رمیل ڕۆژانه هه‌نارده ده‌كات و هه‌روه‌ها له عێراق 90% پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترێ، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له نرخی نه‌وت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دابه‌زینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 60 یان 65 دۆلار، عێراق ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌كاته‌وه و سه‌رئه‌نجام كورتهێنانی بودجه زیاد ده‌كات بۆ نزیكه‌ی 49 ملیار دۆلار بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024.
عێراق بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری داناوه له بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 كه دوو ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه درا.
وەڵام بدەوه