سوودانى پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كات
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڵاوی كرده‌وه، به بۆنه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی سووریاوه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى سووریا و پیرۆزبایی لێكردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، سوودانى پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی سووریا کرد و جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە له پشتیوانیكردنى هەڵبژاردنەکانی گەلی سووریا و گرنگی پڕۆسەی سیاسی بە هەموو پێکهاتە و گروپەکانیەوە.
هەروەها جەختی لە گرنگی هاوکاریی هاوبەش کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش، جگە لە هاوکاریی لە بوارە ئابوورییەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی فاکتەر و دەرفەتی هاوبەش.
وەڵام بدەوه