Kurdistan Press - وه‌زیری كاره‌بای عێراق : به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با هاوینێكی گه‌رم چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات   وه‌زیری كاره‌بای عێراق : به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با هاوینێكی گه‌رم چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات   | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وه‌زیری كاره‌بای عێراق : به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با هاوینێكی گه‌رم چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات  

وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی عیراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هۆشداریدا بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق كه‌ هاوینێكی زۆر گه‌رم چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌دوای چاره‌سه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی هاورده‌كراوی ئێراندا نه‌گه‌ڕێن .
زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای حكوومه‌تی عێراق لە چاوپێکەتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاند ، له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با داین ، ئەگەر ئەمه‌ریکا چاو بە بڕیارەکەی نەخشێنێته‌وه‌ سەبارەت بەهاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق، ئەوا لە وەرزی گەرمای ئه‌مساڵدا به‌ سه‌ختی ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا دەبینەوە له‌ زۆرینه‌ی پارێزگاكانی عێراقدا .
زیاد عه‌لی فازل له‌ دیداره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،  گفتوگۆکانی حکوومەتی عێراق لە گەڵ واشنتۆن سەبارەت بە غازی ئێران بەردەوامن و ده‌رگای گفتوگۆكان دانه‌خراون و ده‌بێت بگه‌ین به‌ ئه‌نجامێك، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ستیاره‌و په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ .  
له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئەمه‌ریکا به‌ بریاری دۆناڵد تره‌مپ کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکرد بوو، تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبای ناوخۆیی پێ دابین بکات ، ئیستاش دوای ئه‌و بڕیاره‌ ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می كاره‌با بووه‌ته‌وه‌ و بیر له‌ ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕزگار بوون له‌ دۆخی كه‌می كاره‌بای ناوخۆیی .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه