سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، دوێنی چوارشەممە (١٩ی ئاداری ٢٠٢٥) بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو هاتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆ بووەتەوە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، قائانی لە بەغدا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردەکانی حەشد و گرووپەکانی (بەرەی مقاوەمە!) و باڵوێزی ئێران لە عێراق، کۆ بووەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووە ڕوو، لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵوێستی عێراق لە رووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا، ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکانی دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر حووسیەکان لە یەمەن، دۆسیەی ئەمنی و هەموو ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو دەدات، تاوتوو کراوە.
باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا قائانی پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئێرانی بە حکوومەتی بەغدا گەیاندووە و گوتویەتی:
"ئێمە پشتگیری لە بێلایەنییەکەتان دەکەین، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات، ئێران بێدەنگ نابێت و پشتیوانی لە هەر هەڵوێستێکی حکوومەت دەکات یان هەر بڕیار و کاردانەوەیەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاومەوە دەربچێت."
شیاوی باسە، پێش سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق، پیتەر هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا هۆشداریی توندی بە محەمەد شیاع سوودانی داوە کە هەر دەستێوەردانێک لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی عێراقەوە سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسەکان لە یەمەن، واشنتن ناچار دەکات وەڵامێکی سەربازیی خێرا لە دژی ئەو لایەنانە لەناو عێراقدا بداتەوە، بۆیە دەبێت ڕێگەیان لێ بگیرێت لە هەر دەستێوەردانێک، نەک وەک ئەوەی پێشتر لە شەڕی لوبنان و غەزەدا ڕووی دا.
هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی لەسەر پێویستیی خێراکردنی چارەسەری دۆسیەی میلیشیا چەکدارەکان و کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەیان کردووەتەوە، بە سوودانیشی ڕایگەیاندووە کە ئەو دۆسیەیە جێگەی بایەخێکی گەورەیە بۆ سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی.
لە بەرامبەریشدا سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەت کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکات و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەو بارەیەوە.
قائانی بۆچی لەبەغدایە هۆکاری سەردانەکە بزانە
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه