وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات کە بۆڕییەكی نەوت كونكراوە و نەوتێكی زۆری لێ دزراوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، تیمەکانی تەکنیکیی و ئەندازیاری کۆمپانیای ئەندازیاری نەوت توانیان دزییەكی گەورە لە بۆڕییەكی نەوت ئاشكرا بكەن.
ئاماژە بەوەش دراوە: "دەستدرێژییەک لەسەر بۆڕی نەوتی خاو لە ناوچەی نەهرەوان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا كراوە و ماوەیەكی زۆرە نەوتی لێ دزراوە."
عەلی عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەندازیاری كۆمپانیای نەوت لە وەزارەتی نەوت، رایگەیاند: "تیمە تەکنیکی و ئەندازیارە تایبەتمەندەکان توانیویانە سەرپێچییەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام زیانەکان زۆرن و نەوتێكی زۆر دزراوە و زیانیش بەر بۆڕییەكە كەوتووە."
ئاشكراشی كردووە: "ئەو سەرپێچییە لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانی کۆمپانیاکە دۆزراوەتەوە، دەرکەوتووە کونێکی گەورە لە بۆرییەکەدا كراوە و بەستراوەتەوە بە بۆرییەکی پلاستیکی كە درێژییەكەی 100 مەتر بووە و مەبەست لێی دزین بووە."
وەزارەتی نەوت روونی كردووەتەوە، چاودێریکردن و چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکانی ژێرخانی نەوت پێویستی بەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی هەیە دژی سەرپێچیکاران، ئەویش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری کەرتی وزەی وڵات

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت کە سبەیی دەچنە دەرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
غەززە چۆن دەتوانێت سوود لە ئەزمونی هەرێم وەربگرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران چی دەڵێت؟
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه